بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەسەن قەوسیان موقەدەم وتی: فەرموودەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەوە بووە کە ئەگەر ئەمریکا و بەریتانیا خۆیان خاوەن ڤاکسێنن، دۆخی کۆرۆنا لەو وڵاتانە وا نەدەبوو. هەر بۆیە مانگی سور بە پێی ڕێنماییەکانی بەڕێزیان واز لە هێنانی ڤاکسێنی ئەو دوو وڵاتە دێنێت.
ناوبراو وتی: پێشتر چەند دەزگایەکی خێرخوازی لە ئەمریکا باسی ئەوەیان کردبوو کە 150 هەزار ڤاکسێنی کۆرۆنا لە کۆمپانیای فایزەر بۆ ئێران دابین دەکەن، ئەڵبەت ئەوەش ڕێکەوتنێکی سەرەتایی بووە کە بە پێی ڕێنماییەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەوەش پاشگەز بووینەتەوە.
وتەبێژی مانگی سوری ئێران وتی: پلانی ئەوەمان هەیە کە یەک ملیۆن ڤاکسێنی کۆرۆنا لە یەکێک لە وڵاتانی ڕووسیا، چین یان هیندستان هاوردە بکەین و دابەشکردنیشی بە هاوکاری وەزارەتی تەندرووستی دەبێت.