10 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە سەر دۆخی ئێستای هەرێم هۆشدارییان داوە و ڕایانگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم تەنانەت بە 60 ڕۆژ جارێکیش ناتوانێت مووچە دابەش بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، 10 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ناوەکانی شیرین ئەمین، هەڵز ئەحمەد، دیاری ئەنوەر، سیروان بابان، عەلی محەممەد ساڵح، شایان کاکە ساڵح، ئاشنا عەبدووڵا، دابان محەممەد، جەلال محەممەد و مەم بورهان قانع ڕاگەێندراوێکیان لە سەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان هۆشداری دراوە و هاتووە کە هەرێم کەوتووەتە بەر قەیران و پێویستی بە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە هەیە و نەوت ڕادەستی حکومەتی بەغدا بکرێت.
ئەو ئەندامانەی پەرلەمانی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە لە پێناو زامنکردنی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی هەرێم پێویست بە ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا دەکات.