وەزیری نەوتی هیندستان ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی هیوای بەوە هەیە لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆبایدن لە ئەمریکا ڕێژەی هاوردەی نەوتی لە وڵاتانی ئێران و ڤەنزولیا زیاتر بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ئاژانسی بلۆمبێرگ، وڵاتی هیندستان هیوای بەوە هەیە کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆبایدن لە ئەمریکا وڵاتانی ئێران و ڤەنزولیا نەوتی زیاتر هەناردە بکات.
هیندستان دەڵێت چاوەڕوان دەکات ئەمریکا لە سەردەمی بایدن بە شێوازێک هەڵسووکەوت بکات کە هیند وەک سێهەم وڵاتی هاوردەکاری نەوت لە جیهان بتوانێت سەرچاوە نەوتییەکانی خۆی بۆ هاوردە جۆربەجۆر بکات.
دارمندرا پرادهان وەزیری نەوت و وزەی هیندستان بە ئاژانسی بلۆمبێرگی ڕاگەیاندووە کە ئێمە خۆشحاڵ دەبین بەوەی کە ژمارەی وڵاتانی وەبەرهێنەر و هەناردەکاری نەوت زیاتر ببێت.
کەرتی ئابوری وڵاتانی باشوری ئاسیا بەسراوەی هاوردەی وزەیە و پاڵاوگەکانی ئەو وڵاتانە بە هۆی سیاسەتەکانی ئەمریکای ترەمپەوە بۆ ڕێگری لە هاوردەی نەوتی ئێران و ڤەنزولیا تووشی کێشە بوون.
ئەو وەزیرەی حکومەتی هیندستان وتی: ئێمە دەمانەوێت نەوت بە نرخێکی هەرزان هاوردە بکەین.
هیندستان پێش سزاکانی ئەمریکا و تا ساڵی 2019 سێهەم وڵاتی هاوردەکاری نەوتی ئێران بووە.