بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان وتی کە ڕیاز دۆسیەی ناوەکی ئێران و کێشەکانی دیکە لە گەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا تاوتوێ دەکات.
ناوبراو وتی کە لێدوانی بەرپرسانی نوێی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیاسەتی بایدن گرنگیدانە بە مسۆگەربوونی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە وتی کە ئاسایشی ناوچەکە بووەتە جێی بایەخی وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکا./.