بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی لە چاوپێکەوتنی نایف فەلاح حەجرەف و شاندی یاوەری وتی کە پێویستە وتووێژ و دانوستان بنەمای چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە بەغدا هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی لە سەرجەم بوارەکاندا لە گەڵ وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس بەرەوپێش ببات.
کازمی وتی کە گۆڕانکارییەکانی جیهان کاردانەوەی لە سەر وڵاتانی ناوچەکە دەبێت و بۆ ئەمەش پێویست دەکات کە وڵاتانی ناوچەکە وتووێژ و دانوستان بکەنە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان./.