بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوە کە ڕۆژی دووشەممە بڵاو بووەتەوە، پیشان دەدات کە ڕێژەی کوشتن لە ساڵی 2020 لە ئەمریکا بەراورد بە ساڵی ڕابردووی بە شێوازی بەرچاو بەرز بووەتەوە و 1200 کوشتنی زیاتر لە ئامارەکانی ساڵی 2020 لە 34 شاری ئەمریکا تۆمار کراوە.
لێکۆڵینەوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، توندووتیژییەکانی پۆلیس و بەرزبوونەوەی ڕێژەی کوشتن و تاوانەکان کێشەی گەورەی ڕوبەڕوی کۆمەڵگای ئەمریکا کردووەتەوە.
بە پێی ئامارەکان، ڕێژەی کوشتن لە ساڵی 2020 بەراورد بە ساڵی 2019 لەسەدا 30 زیادی کردووە./.