بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی سوپای چین لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تێپەڕبوونی کەشتی سەربازی و فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی لە گەروی تایوان وتی کە ئەمریکا هەڕەشەیە لە سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان.
پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە تایوان بووەتە خاڵێکی گرنگی ناکۆکی لە نێوان چین و ئەمریکا و ئیدارەی نوێی ئەم وڵاتەش بە سەرۆکایەتی جۆبایدن ڕایگەیاندووە کە چین کێشەی سەرەکی بەردەم ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکایە.
جموجوڵە سەربازییەکانی یەکەی حەوتەمی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بێ گرنگیدان بە هۆشدارییەکانی پەکین سەبارەت بە تایوان بەردەوامە. چین ئەمریکای بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانیش تۆمەتبار کردووە.
لە 22 ی کانوونی دووەمی 2021 چین یاسایەکی پەسەند کردووە کە بە پێی ئەو یاسایە موڵەتی داوەتە هێزی دەریایی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو کەشتییە بیانییانەی کە دێنە سنورە ئاوییەکانی ئەم وڵاتە./.