بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕووداوی تەقەکردن لە ناوەندێکی فرۆشتنی مادە کحولییەکان لە ویلایەتی مینەسوتای ئەمریکا یەک کوژراو و 14 برینداری لێکەوتەوە.
پۆلیسی ناوچەی سنت پاوڵ لە ویلایەتی مینەسوتا ڕایگەیاند کە ڕۆژی یەک شەممە لە ناوەندێکی قەرەباڵغی فرۆشتنی مادە کحولییەکان تەقە ڕووی داوە و بەو هۆیەوە کەسێک کوژرا و 14 ی دیکە بریندار بوون.
کوژراوەکە ژنێکی گەنج بووە و پۆلیس لە لێکۆڵینەوەکاندا بەوە گەیشتووە کە تەقەکەرەکان زیاتر لە یەک کەس بوون.
ئەمەش سی و دووەمین ڕووداوی لەم شێوەیە لە ناوچەی سنت پاوڵ لە ساڵی 2021 بووە.
مینەسوتا ویلایەتێکە لە باکوری ئەمریکا، لە ڕووی ڕوبەری زۆرەوە بە دوانزەیەمین ویلایەت و لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانیشەوە بە بیست و دووەم ویلایەتی ئەمریکا دادەنرێت./.