بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو ڕاپۆرتانەدا هاتووە کە لیۆنێل مێسی پەیوەندییەکی تەلەفوونی درێژخایەنی لە گەڵ خۆزێ مۆرینیۆ ئەنجامداوە بۆ ئەوەی کە لە هاوینی 2004 دا بچێتە ڕیزی یانەی چێلسی کە ئەو کات مۆرینیۆ ڕاهێنەری ئەو یانەیە بووە.
ئەستێرەکەی ئەرجەنتین زۆر ئارەزووی ئەوەی دەکرد کە لە ژێر سێبەری مۆرینیۆدا یاری بکات، بە تایبەت لە پاش ئەو کارە سەرسوڕهێنەرەی پۆرتۆگالییەکە لە گەڵ پۆرتۆ ئەنجامیداوە و نازناوی چامپیۆنس لیگی بە دەست هێناوە.
مێسی بە درێژایی هاوینی 2004 بەردەوام لە هەوڵی جێهێشتنی نیۆکامپدا بووە، لە بەر ئەوەی کە زۆر حەزی لەوە بووە کە لەو یانەیەدا بێت کە مۆرینیۆ ڕاهێنەریی دەکات بەڵام لە کۆتاییدا گواستنەوەکە سەری نەگرت و مێشی لە بارسێلۆنادا مایەوە بۆ ئەوەی کە مێژوویەکی دەگمەن بۆ خۆی و ئەو یانەیە تۆمار بکات.
مێسی تەمەن 34 ساڵە لە ساڵی 2020 هاندەرانی یانەکەیی تووشی شۆک کرد، پاش ئەوەی کە نامەیەکی نارد بۆ بەڕێوەبەرایەتی بارسێلۆنا و لە خواستی جێهێشتنی ئەو یانەیە ئاگاداری کردەوە. دواتر بەرپرسانی یانەکە ڕێگرییان لە ناوبراو کرد، لە ئاکامدا هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە گرێبەستەکەی لە گەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ڕابردوو هەڵوەشاندەوە و ڕووی لە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسا کرد./.