بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەلک حوسی وتی: ئەمریکا بیەوێت دەتوانێت تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت هێرشی سەر ڕەفەح ڕادەگرێت بەڵام نایەوێت ئەم ڕۆڵە بگێڕێت.
ناوبراو وتی: ئەمریکا گرنگی بە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خوێندکارانی زانکۆکانی لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی نادات.
حوسی وتی: ئەمریکا بە چەک و کەرەستەی سەربازی هاوکاری ڕژێمی زایۆنیستی کردووە تا کوشتار و کۆمەڵکوژی زیاتر لە کەرتی غەززە ڕوو بدات.
سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: نابێت فریوی درووشمەکانی ئەمریکا بخۆین، لە بەر ئەوەی کە هاوبەشی تاوانەکانی زایۆنیستەکانە لە غەززە و لە داگیرکردنی دەروازەی ڕەفەحیش ڕۆڵی هەیە./.