بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش وێڕای دەستخۆشی لە هەوڵەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێناو کۆتایی هێنان بە شەڕ و کۆمەڵکوژی غەززە، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵەکانی بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە بە تایبەت کۆتایی هێنان بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە بەردەوام دەبێت.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ئەمریکا یەکێک لە هۆکارەکانی بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە لە کەرتی غەززە و ئەمەش کاریگەری زۆری لە سەر ناوچەکە دەبێت.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ڕژێمی زایۆنیستی لە درێژەی سیاسەتی تیرۆر و کۆمەڵکوژی بە داخستی دەروازەکانی ڕەفەح و کەرەم ئەبوسالم، هەوڵ دەدات کارەساتێکی مرۆیی دیکە لە ناوچەکەدا بخوڵقێنێت و هەوڵەکانی ڕاگرتنی شەڕ بێ کاریگەر بکات.
وتیشی کە لە ئێستادا کۆشکی سپییە کە دەبێت لە نێوان گوشارخستنە سەر ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ڕێگری لە کۆمەڵکوژییەکی نوێ یان گەیشتنی ناوچەکە بە قۆناغێکی دیکەی شەڕ و قەیران، یەکێک هەڵبژێرێت./.