بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری و ئیسماعیل هەنییە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و مەیدانییەکانی پەیوەندیدار بە شەڕی غەززەوە بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا وتووێژ لە سەر ئاگربەستی غەززە و هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شارۆچکەی ڕەفەح کرا.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح پشتیوانی گەل و حکومەتی عێراقی بۆ فەڵەستینییەکان و خۆڕاگریی ئەوان لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی دووپات کردەوە و ڕایگەیاند کە گرووپە فەڵەستینییەکان سەرکەوتووانە ئیدارەی بارودۆخەکەیان کردووە و لە کاتی گونجاودا باشترین بڕیار دەدەن./.