بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەربە لێدوانەکانی ئیلهام عەلیۆف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان، وتی: ئەم لێداوانانە کە تەنیا بۆ میدیاکانە، لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە بۆ ئەوەی کە کاریگەری لە سەر پەیوەندی برایانەی هەر دوو گەلی ئێران و ئازەربایجان دابنێت.
ناوبراو جەختی لە سەر پەیوەندی بەهێز و برایانەی نێوان هەر دوو گەلی ئێران و ئازەربایجان کردەوە و وتی: بەداخەوە سەرەڕای ئەو پەیامە تایبەت و ئەرێنییانەی کە لە باکو بە دەست دەگات، بە ئەنقەست ئەم لێدوانە بێ بنەما میدیاییانە بڵاو دەکرێتەوە، ئەڵبەت لە شوێنی خۆیدا وەڵامی پێویستی دەدرێتەوە./.