بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەوانەی کە زیاتر مەترسی توشبوون بە نەخۆشی کەروی ڕەشیان لە سەرە، بریتین لە: توشبووانی نەخۆشیی شەکرە، شێرپەنجە، زیاتربوونی ڕێژەی ئاسن لە جەستە، سووتان، بەکارهێنانی کورتیکۆاسترۆئیدەکان بۆ ماوەیەکی زۆر.
ئەو نەخۆشییە زیاتریش لە ڕێگای زام و سووتان و هەوکردنی پێستەوە دەتوانێت بە کەسەکە بگات.
نەخۆشیی کەروی ڕەش لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵەکاندا ناگوازرێتەوە.
گرنگترین کار ئەوەیە کە ئەو کەسانەی نەخۆشییەکی تایبەتیان هەیە و ئاستی بەرگری جەستەیان لاوازە، دەبێت پاراستنی خۆیان لە بەرامبەر ئەم نەخۆشییە زیاتر لە بەرچاو بگرن. پزیشکانیش دەتوانن جۆرە دەرمانێک بۆ ئەو کەسانە دیاری بکەن کە بتوانێت مەترسی توشبوون بە نەخۆشی کەروی ڕەش لە سەریان کەم بکاتەوە./.