بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوو سەرچاوەی ئاگادار بە کەناڵی ئێن بی سی نیوز یان ڕاگەیاندووە کە شاندی دانوستانکاری ئەمریکا لە ڤیەننا گۆڕاوە و ڕیچارد نفیو شاندەکەی بە جێهێشتووە تا ئەرکێکی دیکە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لە ئەستۆ بگرێت.
بە وتەی ئەو سەرچاوانە، ڕیچارد نفیو و ڕۆبێرت مالی بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سەر ڕەوتی دانوستانەکانی ڤیەننا ناکۆکییان هەبووە.
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە کە ڕیچارد نفیو ڕۆڵێکی گرنگی لە شاندی دانوستانکاری ئەمریکا هەبووە و نزیکەی یەک ساڵ لەو شاندەدا ماوەتەوە. ناوبراو بەردەوام لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا دەمێنێتەوە./.