بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنیی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق وتی کە ڕوبەڕوبونەوەی داعش پێویستی بەوە هەیە کە ئەو سیاسەتمەدارانەی لە پاڵپشتیکردنی داعش ڕۆڵیان هەیە ڕیسوا بکرێن.
ناوبراو ئاشکرای کرد: یەکێک لە سیاسەتمەدارەکان مانگی ڕابردوو بە هاوکاری یەکێک لە سەرۆک هۆزەکان، هێزێکی تاوانباری لە چوارچێوە و شێوازێکی نوێدا پێکهێناوە کە بەشێک لەو هێزە بۆ لەناوبردنی دوایین هیواکانی گەلی عێراق بۆ بەغدا گواستراوەتەوە.
عەسکەری وتی: ئێمە داوا لە دەزگا ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی دەکەین کە ڕاستەوخۆ ڕوبەڕوی ئەو تاوانبارانە ببنەوە تا لە عێراق دەردەکرێن./.