بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە پاش هێرشە دڕندانەکانی ئیمارات و سعوودیە بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئەم وڵاتە، بەیاننامەیەکی لە دژی ئەو هاوپەیمانییە بە تایبەت ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بڵاو کردەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: پاش ئەو تاوانانەی هاوپەیمانی سعوودیە، ئەمریکا و ئیمارات لە دژی خەڵکی ئازیزی ئێمە، ئێمە ئامۆژگاریی کۆمپانیا بیانییەکان لە وڵاتی بچووکی ئیمارات دەکەین کە ئەم وڵاتە بە جێ بێڵن، لە بەر ئەوەی کە ئەوان لە وڵاتێکی ناسەقامگیردا وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری دەکەن و تا کاتێک دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە بچووکە درێژە بە هێرشەکانیان لە دژی وڵات و خەڵکی ئێمە بدەن، ناسەقامگیر دەبێت./.