تورکیای ژێر دەسەڵاتی ئەردۆغان مانگی ئایاری ساڵی 2010 بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی زوڵملێکراوی غەززە، کەشتی مەڕمەڕەی بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان ناردە ئەو ناوچەیە، ئەو هاوکارییەی کە بە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە ئامانجی خۆی نەگەیشت. ئەنجامی ئەو هێرشە چی بوو؟ ئەنکەرە لە پاش وەرگرتنی قەرەبوویەک بە بڕی 20 ملیۆن دۆلار لە ڕژێمی زایۆنیستی، گوشاری لە سەر دادوەرەکانی خۆی کرد کە سکاڵاکان لە دژی بەرپرسە سیاسی و سەربازییەکانی ئەو ڕژێمە هەڵبوەشێننەوە و پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکانی نێوان هەر دوو لاش دەستیپێکردەوە.
ئێستاش ئێسحاق هێرتزوگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن ئەردۆغانەوە بە فەرمی بانگهێشتی تورکیا کراوە. هێرتزوگ لە میانەی وتووێژێکی تەلەفوونی لە گەڵ ئەردۆغان بانگهێشتی ئەنکەرە کرا. بەرپرسانی تەل ئەبیب ڕایانگەیاندووە کە لە پاش ئەو سەردانە، چاوەڕوان دەکرێت لایەنی تورکیش سەردانێکی بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین هەبێت.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێک بە سەر پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەنکەرە – تەل ئەبیب، بەڵام بەردەوام ئاماژەی دەستپێکردنەوەی ئەو پەیوەندییانە لە لایەن هەر دوو لاوە بینراوە، ئەو پەیوەندییەی کە بەردەوام بە نهێنی و لە ڕێگەی تەلەفوونەوە هەبووە.
شارەزایانی کاروباری ناوچەکە لەو بڕوایەدان کە گرنگترینی ئەو هۆکارانەی کە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستیی لەم ساڵانەدا بە زیندوویی هێشتووەتەوە، دوژمنایەتی هاوبەش لە گەڵ حکومەتی سوریا و حیزبوڵڵای لوبنان و بە گشتی بەرەی خۆڕاگری ئیسلامی لە دژی زایۆنیستەکان بووە. هەرچەندە تورکیا بە ڕواڵەت هاوکاری بزوتنەوەی حەماسی بە هۆی تێڕوانینی ئیخوانیی هەر دوو لاوە کردووە، بەڵام بەڵگەکان باس لەوە دەکەن کە هیچ کات دوژمنایەتییەکی ئەوتۆ لە نێوان ئەنکەرە و تەل ئەبیبدا نەبووە کە ئاڵۆزییەکی ڕوونی پێوە ببینرێت و ئەم پێکەوەبوونەیان لە دۆسیەی سوریا و پاڵپشتی تەواو لە گرووپە تیرۆریستییەکان و هەروەها شەڕی قەرەباغ بە ئاسانی بینراوە و دەبێت بڵێین کە سەرکردەکانی تورکیا هیچ کات لە شەمەندەفەری سازشت لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی نەهاتوونەتە خوارەوە کە دیسان سەربکەونەوە./.