بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیروان مینە، راهێنەری تیپی مواتای یانەی ئاشتی لە لێدوانیکیدا ئاشکرایکرد، تیپەکە ماوەیەکی زۆرە لە ئامادەکاری بەردەوامن و بە چڕی مەشقیان کردووە چونکە پاڵەوانێتی ئەمجارە مێژووییەو ٣٩ یانە بەشدارە .
سیروان مینە وتیشی، پشت ئەستوور بەو شەش یاریزانەی لە کێشە جیاوازەکان بەشدارن، چاویان لە ئەنجامی بەرزە چونکە لە پێکهاتەکەیان یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقی تێدایە، یاریزانەکانیش پێکهاتوون لە ئەردەهان جەعفەر، باسان حەسەن، هۆکار حەکیم، سەرمەد ئەحمەد، گۆران ساڵح، عەلی محەمەد .
تیپی مواتای یەکێکە لە تیپە بەهێزەکانی عێراق کوردستان، پێشتریش چەندین بەشداریان لە پالەوانێتییەکان هەبووەو خاوەنی ئەنجامی بەرچاون .