بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیوب کەمال، راهێنەری تیپی کاراتی هەڵەبجەی شەهید لە لێدوانێکی تایبەت رایگەیاند، پاڵاوتنەکە زۆر بەهێز بوو بۆ ماوەی دوو رۆژ بەڕێوەچوو ، سوپاس بۆ خوا لەو دوو رۆژە یاریزانانی کورد ئاستی بەرزیان پێشکەشکردو یانەی هەڵەبجەش جارێکی تر دوو یاریزانی بۆ هەڵبژاردەکە وەرگیرا.
یاریزانەکانیش رەهەند رێبوارو رەوەند ئەیوب، کە بڕیارە ئەمساڵ عێراق لە چەندین پاڵەوانێتی دەرەوە پشتیان پێ ببەستێت.