بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جێن ساکی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: پەکین دەبێت بیر لەوە بکاتەوە کە دەیەوێت لە کام بەرەی مێژوودا بوەستێت.
ناوبراو وتی: چین ئەگەر هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بە قبووڵکراو بزانێت، دەبێت بڕیار بدات.
وتەبێژی کۆشکی سپی وتی: چین بە تەنیایی ناتوانێت سزاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە سەر ڕووسیا قەرەبوو بکاتەوە.
ساکی وتی: چین بە تەنیا لە سەدا 15 ی ئابوری جیهانی بە دەستەوەیە و وڵاتانی ڕۆژئاوا خاوەنی لە سەدا 50 ی ئابوری جیهانن.
وتیشی کە لە ئێستادا کاتێکی هەستیار کەتووەتە بەردەم چین یان هەر وڵاتێکی دیکە کە بیر لەوە بکەنەوە لە کام بەرەی مێژوودا بن./.