بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی شەمخانی ئەمڕۆ هەینی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: هیچ شتێک هێندەی شەڕ نەفرەتی لە سەر نییە بەڵام کاتێک ڕۆژئاوا بە شێوازی جۆربەجۆر هەوڵی زیان گەیاندن بە ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتان دەدات، بە کردەوە بەرپرسی ڕاستەوخۆی ئەو شەڕ و قەیرانانەیە کە بە ئامانجی خۆڕاگری لە بەرامبەر ستراتیژی ڕۆژئاوا دەبینرێت.
ناوبراو دوێنێ بە هەمان شێوە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: زیانی بازاڕە داراییەکان و بەرزبوونەوەی نرخی وزە بە هۆی قەیرانی بەشی ڕۆژهەڵاتی جوگرافیای ئەورووپا، ئەوەی پیشاندا کە ناسەقامگیری و ئاڵۆزی لە هەر شێوازێکدا لە بەشی ڕۆژهەڵاتی جیهان، زیانی جیدی ڕوبەڕوی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکاتەوە و قەیرانی ئۆکرانیاش دەتوانێت وانەیەک بێت./.