بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزی ڕژێمی زایۆنیستی لە مۆسکۆ بە هۆی ڕەخنەی بەرپرسانی باڵای ئەو ڕژێمە لە هێرشەکانی سەر ئۆکرانیا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کرا.
نوێنەرایەتی ڕووسیاش لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پاش کاردانەوەی تەل ئەبیب بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا، هەڵوێستی خۆیی لە سەر بەرزاییەکانی جۆلان ڕاگەیاند.
نوێنەرایەتی ڕووسیا ڕایگەیاند کە مۆسکۆ دەسەڵاتی ئیسرائیل لە جۆلان بە فەرمی ناناسێت و بە بەشێکی جیانەکراوی خاکی سوریای دەزانێت و لە سیاسەتەکانی تەل ئەبیب بۆ پەرەپێدانی شارۆچکەکان لەم ناوچەیە نیگەرانە./.