بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیمانۆیل مەکرۆن سوپاسی خەڵکی فەرەنسای کرد کە بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە و دەنگیان بەو داوە.
بە پێی ئەنجامی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەرەنسا، مەکرۆن لە سەدا 58 ی دەنگەکانی بە دەست هێناوە و سەرکەوتنی بە سەر ماریۆ لۆپن ی ڕکابەری مسۆگەر کردووە.
ڕێژەی بەشداریی خەڵکی فەرەنسا لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی فەرەنسا بەراورد بە گەڕی یەکەم لە سەدا 2 دابەزی و گەیشتە 63.23.
مەکرۆن لە وتاری سەرکەوتنیدا خۆیی وەک سەرۆک کۆماری تەواوی خەڵکی فەرەنسا ناساند و وتی کە دەبێت بۆ یەکڕیزی زیاتر و بەرەنگاربوونەوەی کێشەکان لە ساڵانی داهاتوو هەوڵی زیاتر بدەین.
ناوبراو وتی کە خەڵکی فەرەنسا پرۆژەیەکی مرۆڤدۆستانەی باڵایان هەیە کە دەبێت بە هێزەوە لە 5 ساڵی داهاتوو جێبەجێی بکەین./.