بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێحسان شەمران یاسری جێگری سەرۆکی بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند کە یەدەکی دراوی ئەم وڵاتە گەیشتووەتە زیاتر لە 70 ملیار دۆلار.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕێژەی دراوی دەستی خەڵک لە عێراق 76 هەزار ملیار دینارە کە لە سەدا 20 ی لە بانکەکاندا پاشەکەوت کراوە و لە سەدا 80 ی لە ماڵەوە لە لایەن خەڵک هەڵدەگیرێت و ئەمەش زیانی ئابوریی بۆ عێراق بە دواوە دەبێت.
ئەو بەرپرسە عێراقییە وتی کە خەڵک پارەکەیان لە ماڵەوە هەڵدەگرن و متمانەیان بە بانکە حکومی و ئەهلییەکان نییە و ئەمەش دۆخێکی مەترسیدارە لە بەر ئەوەی کە پارەی خەڵک لە بەردەم هەڕەشەکانی وەک ئاگرکەوتنەوە، دزی و لەناوچووندایە.
یاسری ڕایگەیاند کە لە عێراق 7 بانکی حکومی و 70 بانکی ناحکومی هەیە کە هەندێک لەوان کارنامەیەکی باشیان هەیە./.