بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جاسم بەخاتی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، وتی: هەڕەشەی ڕووخان و گۆڕینی دەسەڵاتیان لە ڕژێمە دیکتاتۆرە عەرەبییەکان کردووە و هەندێک لەوان وا دەزانن تەنیا چارەی مانەوە و پاراستنی دەسەڵاتەکەیان، سازشت و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستییە.
ناوبراو وتی: مرۆڤە بەشەرەفەکان ئەم تێڕوانینە قبووڵ ناکەن، ئەوان کەلتوری سازشت قبووڵ ناکەن و ئازادیخوازەکانی جیهان، درێژەپێدەری ڕێگای پیرۆزی ئیمام خومەینی (رە) لە بەرامبەر داگیرکاران دەبن.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی کە ئەم کێشانە وایکردووە کە پاڵپشتی لە فەڵەستین و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی قودس زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە بە پێویست دابنرێت./.