مامۆستا حیکمەت ئەحمەد کەوتەیی لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری جام کوردی وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی لە بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بە گڵۆپی سەوزی زلهێزەکان بە بەرچاوی میدیا و کەناڵە جیهانییەکانەوە پەنا بۆ هەر تاوان و دەسدرێژییەک لە دژی گەلی فەڵەستین دەبات.
ناوبراو وتی: ئەگەر ئەو تاوانانە لە دژی گەلی موسڵمانی فەڵەستین نەدەبوو و بەرامبەر بە گەلان و ئائینەکانی دیکە دەکرا، وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ پاراستنیان دەیان شێوازی بەرگرییان وەک ناردنی هێزی ئاشتی پارێز یان ڕاگەیاندنی ناوچەی دژە فڕین جێبەجێ دەکرد.
وتیشی کە قودس و فەڵەستین لە بەر ئەوەی کە موسڵمانن ئەو هەموو زوڵم و تاوانەیان بەرامبەر دەکرێت بەڵام قودس وەک چقڵی چاوی ڕژێمی زایۆنیستی و کێشەی سەرەکیی جیهانی ئیسلام دەمێنێتەوە و تا ڕۆژی قیامەتیش وەک خاکێکی ئیسلامییە.
مامۆستا حیکمەت ئەحمەد ڕووداوەکانی قودس و مزگەوتی ئەقسای بە پیلانێکی ڕەوتی ستەمکاریی جیهانی ناو برد و ئامانجەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە موسڵمانان لە قودس لاواز بکرێن و خاوەن پێگەی جەماوەری نەبن.
ئەو کەسایەتییە ئائینییەی هەرێمی کوردستان وتی کە ئەو بێدەنگییەی موسڵمانان تا سەر درێژەی نابێت و ڕۆژێک دەگات کە بنکە و بارەگاکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەڵەستینی داگیرکراو و ناوچەکانی دیکەی جیهان بکەونە بەر شاڵاوی سووتان و لەناوچوون.
ناوبراو ڕەخنەی لە لاوازیی وڵاتانی عەرەبی گرت و وتی کە پێویستە موسڵمانانی جیهان بە ڕاپەڕین و بێدارییەکی ئیسلامی لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی بوەستنەوە و لەو ڕژێمە نەترسن.
وتووێژ: هاودەنگ محەممەد