بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید مەلا سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی سوننەی عێراق لە وتووێژی لە گەڵ میدیایەکی ئێرانی سەبارەت بە ڕۆژی جیهانیی قودس، وتی: لە هەلومەرجێکدا کە وڵاتانی عەرەبی لە سەر پرسی فەڵەستین تووشی لاوازییەکی زۆر بوون، دەستپێشخەرییەکەی ئیمام خومەینی (رە) بۆ دیاریکردنی ڕۆژی جیهانی قودس، بووەتە هۆی بێداریی ئۆممەی ئیسلامی.
ناوبراو وتی: دەستپێشخەرییەکەی ئیمام خومەینی (رە) لە ڕاستیدا ویژدانی ئۆممەی ئیسلامی لە پاش قۆناغێک بێدار کردەوە و لەم هەلومەرجە تایبەتەدا، دەبێت ڕۆژی قودس بەرز ڕابگرین و پەیامەکەی ئیمام خومەینی (رە) وەبیربێنینەوە.
ئەم زانا بەناوبانگەی سوننەی عێراق بە ئاماژە بە بەردەوامیی هێرش و دەسدرێژییەکانی داگیرکارانی زایۆنیست لە مزگەوتی ئەقسا، وتی: دەبێت چاودێری ئەوە بکەین کە لە ئێستادا لە فەڵەستین ڕوو دەدات، دەبینین کە چۆن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر خەڵکی موسڵمانی فەڵەستین توندووتیژی بەکار دێنن.
خالید مەلا وتی: لە دوو ڕوانگەی ئەرێنی و نەرێنییەوە دەتوانین لەم ڕووداوانە بڕوانین. یەکەم ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام درێژە بە تاوانەکانی لە دژی خەڵکی فەڵەستین دەدات و دووەم و تێڕوانینی ئەرێنی ئەوەی کە وەک چۆن ئیمام خومەینی (رە) بانگهێشتی بۆ دەکرد، موسڵمانان لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی وەستاون و داوای مافەکانی خۆیان دەکەن.
ناوبراو وتی کە لەو بڕوایەدام دەرفەتێک هاتووەتە پێشەوە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی و ڕەوتی ستەمکاریی جیهانی یەکگرتوو بین.
سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی سوننەی عێراق وتی: ئەم ئامانجەش بە ڕێبەرایەتی ئیمامی تێکۆشەر ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی کە ئاڵای بەرگری لە قودسی لە دەستە، مسۆگەر دەبێت./.