بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین هێرشەکانی ڕۆژی یەک شەممەی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی خۆرئاوا و دەستبەسەرکردنی سێ ئەندامی باڵای ئەو بزوتنەوەیە ئیدانە کرد.
تاریق عێزەدین وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان کە هیچ ڕۆژێک لە دژی گەل و ڕۆڵەکانی فەڵەستین ڕانەگیراوە، لە شکاندنی ئیرادەی گەلی ئێمە سەرکەوتوو نابیت و ناتوانێت هێزی ڕاپەڕینی ئەوان لە ناو ببات و لە هەوڵەکانیان بۆ وەرگرتنەوەی مافی ڕەوا و دەرکردنی زایۆنیستەکان لە خاکی پیرۆزمان پاشگەز بکاتەوە.
ئەو بەرپرسەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: هەوڵی لەناوبردنی سەرکردەکان و تێکۆشەرانی ئێمە لە کەرتی خۆرئاوا هیچ کات لە سەر ئیرادەی خەڵک بۆ وەرگرتنەوەی مافی خۆیان کاریگەریی نابێت و درێژە بە ئەرک و هەوڵەکانیان دەدەن لە بەر ئەوەی کە دەستبەسەرکردنی سەرکردە باڵاکانی بزوتنەوەکانی خۆڕاگری ورەی شۆڕشگێڕانەی ئەوان زیاتر دەکات و ئەمانەش وەک نموونەی خۆڕاگری و تێکۆشانی گەلی فەڵەستینن./.