بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی زایۆنیستیی کان نیوز لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە ئێسحاق هێرتزوگ سەرۆکی ئەو ڕژێمە کاتییە لە چاوپێکەوتنێکدا داوای سەردانیکردنی سعوودیەی بە ئاشکرا کردووە.
ناوبراو لەو چاوپێکەوتنەدا وتی کە دەمەوێت بە ئاشکرا سەردانی سعوودیە بکەم و ڕیاز دەبێت پەیوەندی بە ڕێکەوتنی ئابراهامەوە بکات.
سعوودیە و ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو پەیوەندییەکی نهێنییان پێکەوە هەبووە، سەرەڕای ئەوەش ڕیاز تا ئێستا وەک ئیمارات و بەحرەین پەیوەندییەکانی لە گەڵ تەل ئەبیب ئاسایی نەکردووەتەوە./.