بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سەرچاوەیەکی زایۆنیستی ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی تایبەتی ئەو ڕژێمە لە فڕۆکەخانەی تەل ئەبیبەوە گەیشتووەتە سعوودیە.
ئیتای بلۆمنتاڵ پەیامنێری کەناڵی 11 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم ڕووداوە ڕایگەیاندووە کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل بەڕێوەیە.
ئەمەش یەکەم جار نییە کە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ڕژێمی زایۆنیستی لە خاکی سعوودیە ئاشکرا دەکرێت. ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەکانی ئەو ڕژێمە هەرێمی ئاسمانیی سعوودیە بەکار دێنن.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵی 2020 ڕایانگەیاند کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی ڕژێمی زایۆنیستی لە گەڵ محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە کۆبووەتەوە./.