فەرید ئەسەسەرد لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری جام کوردی سەبارەت بە پرۆژەی گاپ ی تورکیا و لێکەوتە و کاریگەرییەکانی لە سەر ژینگەی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە، وتی: دەرفەتێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی هەندێک لەو پرۆژانە بە تایبەت ئەو پرۆژانەی کە دەکەونە سەر ڕووبارە نێودەوڵەتییەکان، لە ڕووی سیاسییەوە بتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت، سوودەکەش زیاتر پەیوەندیی بەوەوە هەیە کە ئەو وڵاتە زۆربەی ئاوی ئەو ڕووبارە گلبداتەوە و ئەمەش کاریگەریی لە سەر ڕۆڵی سیاسیی دەبێت.
ناوبراو وتی کە یاسا نێودەوڵەتییەکان تا ئێستا بە پێی پێویست کاروباری ڕووبارە نێودەوڵەتییەکانی ڕێکنەخستووە و بەو هۆیەوە زۆربەی کێشەکان پێویستیان بە ڕێکەوتنی دووقۆڵی هەیە.
سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی: تورکیا بۆ مەبەستی سیاسی سوودی لە درووستکردنی پرۆژەی گاپ وەرگرتووە و دەتوانێت سوودەکەشی زیاتر بکات لە بەر ئەوەی کە سەرچاوەی ئاو لە هەر وڵاتێک بێت باڵادەستی دەداتە ئەو وڵاتە و تورکیاش باڵادەستە بەراورد بە عێراق و سوریا و سەرچاوەی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فۆرات لەو وڵاتەیە و ئەمەش مەترسی لە سەر عێراق و سوریا درووست دەکات.
فەرید ئەسەسەرد وتی: عێراق و سوریا دوو وڵاتی کشتووکاڵین و پێویستیان بە بڕێکی زۆر ئاو هەیە و ساڵانە ژمارەی دانیشتووانەکەیان بەرەو زیاتربوون دەڕوات، تورکیاش پەرەی بە کەرتی کشتووکاڵیی خۆی داوە و پێویستی بە ڕێژەیەکی زیاتر ئاو هەیە و تا ئێستاش هیچ ڕێکەوتنێکی ئاویی جێگیر لە نێوان ئەم وڵاتانەدا نییە و ئەوەش کە هەیە ڕێکەوتنێکی کاتییە.
ناوبراو وتی: زۆربەی کێشەکانی پرۆژەی گاپ بەرۆکی عێراق دەگرێتەوە لە بەر ئەوەی کە تورکیا بە نیازە بە ڕێژەیەکی دیاریکراو ئاو بۆ وڵاتانی عێراق و سوریا بەربداتەوە، هەروەها هەر دوو ڕووبارەکە ڕێڕەوێکی دوور و درێژیان هەیە و هەتا ئاوەکە دەگاتە شوێنێکی وەک بەسرە و ئەو هەموو ڕێگایە دەبڕێت، ئاوەکە بە خاوێنی نامێنێتەوە بە کەڵکی خواردن نایەت و بۆ کشتووکاڵیش گونجاو نابێت.
فەرید ئەسەسەرد لە کۆتاییدا وتی: عێراق و سوریاش بژاردەی زۆریان لە بەرامبەر تورکیا لە بەردەستە بەڵام تورکیاش نایەوێت کە کێشەی سنوریی لە گەڵ ئەم دوو وڵاتە بۆ درووست ببێت. بە دڵنیاییەوە لە بەر ئەوەی کە سەرچاوەی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فۆرات لە تورکیایە هەوڵ دەدات هەژموونی خۆی بە سەریاندا بسەپێنێت و لە لایەکی دیکەوە پەرە بە کەرتی کشتووکاڵی خۆی بدات، کاتی خۆی داوای لەوان کردووە کە پەرە بە پیشەسازیی خۆیان بدەن و کەرتی کشتووکاڵی بۆ تورکیا بهێڵنەوە بەڵام عێراق و سوریا داواکەی تورکیایان ڕەتکردەوە و ئێستاش هەوڵ دەدەن لە گەڵی بگەنە ڕێکەوتن تا بە ڕێژەیەکی دیاریکراو لەو ئاوە سوودمەند بن، تورکیاش لە دیاریکردنی مافی هەر دوو وڵاتەکە خۆی دەدزێتەوە.
وتووێژ: سەردەشت محەممەد