بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئارەزو کاوەیی شارەزای بواری خۆراک وتی: لە نێو چەورییەکان، کۆلیسترۆڵەکان و ئەسیدە چەورەکان ئەم حاڵەتە زیاتر دەکەن، هەر بۆیە ئامۆژگاری کەمکردنەوەی ئەم سەرچاوە خۆراکییانە دەکرێت.
ناوبراو وتی: لە کاتی پیسبوونی هەوا بە گشتی خواردنی شیر و شیرەمەنییەکانی دیکە باشترە و کاریگەری زۆری هەیە. لە کاتی خۆڵبارین ئەو پیسییەی هەوا کە لە ڕێگای هەناسەدانەوە دەچێتە جەستەوە، دەبێتە هۆی هەوکردن و هەندێک کات دەبێتە هۆکاری نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە، هەر بۆیە خواردنەکان لەم حاڵەتدا زۆر گرنگە.
ئەو شارەزایە وتی: لە کاتی پیسبوونی هەوا دەبێت بەکارهێنانی خواردنەکانی هەڵگری کافایین وەک چای خەس، ساردی، قاوە و شۆکۆلاتە دەبێت کەمتر بکرێتەوە لە بەر ئەوەی کە ئەم خواردنانە لێدانی دڵ زیاتر دەکەن و لە ئاکامی ئەمەش هەناسەدان توندتر دەبێت و مادەی پیسی زیاتر دەچێتە نێو جەستەوە.
وتیشی کە سەرچاوە خۆراکییەکانی هەڵگری ڤیتامین E وەک بادەم، فستق و زەیتون بە هۆی دەوڵەمەندبوونیان بە سەرچاوەکانی ئەنتی ئۆکسیدان، وەک دژە هەوکردن کار دەکەن و خانە شێرپەنجەییەکان لە ناو دەبەن.
ئارەزو کاوەیی وتی کە شیرەمەنییە پڕچەورییەکان سیستەمی بەرگری جەستە لاواز دەکەن و لە کاتی پیسبوونی هەوا باشترە کە سەرچاوەکانی ئاسن وەک دانەوێڵەکان زیاتر بەکار بهێندرێت.
ناوبراو وتی کە میوە و سەوزەکان هەڵگری بڕێکی زۆر ئەنتی ئۆکسیدانن و لە کاتی پیسبوونی هەوا ئامۆژگاری خواردنی کەلەم، مادە خۆراکییەکانی هەڵگری ئۆمێگا 3 وەک ماسی، گوێز، سیر و پیاز دەکرێت.
ئەو شارەزایەی بواری خۆراک هەروەها ڕایگەیاند کە هەنار، ئاوی هەنار و چای سەوز کاریگەرییەکی زۆری هەیە و باشترە لەم کاتانەدا واز لە هەندێک خواردنی وەک چپس و خواردنە لەقتونراوەکان بێنن./.