بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تورکیا ڕایگەیاندووە کە دژی ئەندامبوونی هەر دوو وڵاتی سوید و فینلەندایە لە هاوپەیمانی سەربازیی ناتۆ و ئەمەش لە دژی بەرژەوەندی هاوبەشی هاوپەیمانانی ناتۆ دەزانێت. بۆ قبووڵکردنی ئەندامی نوێی ئەم هاوپەیمانییە سەربازییە، ڕێکەوتنی سەرجەم ئەندامان بە پێویست دادەنرێت. هەر بۆیە تورکیا دەتوانێت ڕێگری لە قبووڵکردنی داواکەی سوید و فینلەندا بکات و ڕێگری لەوە بکات کە ئەو دوو وڵاتە ببنە ئەندامی ناتۆ.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە موڵەتی ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ نادات. بیانووەکەی ئەردۆغان پاڵپشتی ئەو وڵاتانەیە لە ئەندامانی پەکەکە و لەم ڕێگایەوە بەربەستی خستووەتە بەردەم داواکەی ئەو دوو وڵاتە کە لە گەرمەی قەیرانی ئۆکرانیا و لە دژی ڕووسیا داوای ئەندامبوونی خۆیان پێشکەش کردووە.
ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی خۆی و تورکیای لە سەر داوای ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە هاوپەیمانی ناتۆ خستەڕوو و ئەوەی پیشاندا کە دەیەوێت ڕێگری لە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە بکات یان لانیکەم لە سەر ئەمە دەیەوێت ڕێکەوتنێک بکرێت.
هاوکات لە گەڵ هەڕەشەکانی تورکیا لە سەر ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ، ئاژانسی بلۆمبێرگ لە گەڵ سێ بەرپرسی باڵای حکومەتی ئەنکەرە وتووێژی کردووە و بۆچوونی ئەوانی لە سەر ئەم پرسە وەرگرتووە. ئەو سێ بەرپرسەش کە ناوەکانیان لە سەر داوای خۆیان ئاشکرا نەکراوە، ڕایانگەیاندووە کە موڵەتی ئەوەیان نییە لە سەر دانوستانە ناوخۆییەکانی حکومەت لە سەر ئەم پرسە زانیاری ئاشکرا بکەن و هەر سێ کەسەکە یەک هەڵوێستیان ڕاگەیاند. لێرەدا بەشێک لە لێدوانی ئەو سێ بەرپرسە باڵایەی تورکیا هاتووە:
ئەوان ڕایانگەیاند کە ئەنکەرە جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەر وڵاتێکی کاندید بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ دەبێت نیگەرانییەکانی تورکیا لە سەر پەکەکە و گرووپە پەیوەندیدارەکانی لە ناوخۆی تورکیا و بە درێژایی سنورەکانی لە گەڵ سوریا و عێراق لە بەرچاو بگرێت.
تورکیا داوایکردووە کە سوید و فینلەندا نەک تەنیا پارتی کرێکارانی کوردستان، بەڵکوو هاوپەیمانەکانی ئەویش وەک پێش مەرجی ڕەزامەندی لە سەر ئەندامبوونی ئەوان لە ناتۆ، ئیدانە بکەن. تورکیا ڕایگەیاندووە کە نابێت تەنیا پەکەکە وەک گرووپێکی تیرۆریستی بناسرێت بەڵکوو پێویستە ئەوانەش لە عێراق یان سوریا پەیوەندییان بە قەندیلەوە هەیە وەک تیرۆریست مامەڵەیان لە گەڵ بکرێت.
ئەردۆغان ڕایگەیاندووە کە ڕەزامەندی تورکیا لە سەر ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ و پاڵپشتی ئەو وڵاتانە لە کوردە نەیارەکانی ئەنکەرە، یەک ناگرێتەوە. تورکیا ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ، دەبنە پەناگەیەک بۆ ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی پەکەکە و لایەنگرانی.
ئەو بەرپرسانە ڕایانگەیاندووە کە تورکیا دەیەوێت هەر دوو وڵاتە ئەورووپییەکە کۆتایی بە سنورداربوونی هەناردەی چەک لە دژی ئەنکەرە بێنن. ئەو سزایانەش لە پاش هێرش و دەسدرێژییە سەربازییەکانی ساڵی 2009 ی تورکیا لە سوریا جێبەجێ کراوە.
ئەگەرچی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی پەکەکە وەک گرووپێکی تیرۆریستی دەناسن بەڵام بەردەوام پاڵپشتییان لە یەپەگە وەک گرووپێکی نزیک لە قەندیل کردووە. پاڵپشتییەکان بۆ یەپەگە لە شەڕی دژ بە داعش بووەتە جێی نیگەرانیی حکومەتی تورکیا. ئەمریکا و ئەو وڵاتانە لە ڕووی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی و پڕچەککردنەوە هاوکاری زۆری یەپەگەیان کردووە.
بەدەر لەمانەش، تورکیا ڕووی هەڵوێستەکانی لە ئەمریکایە و دەیەوێت دیسانەوە پرۆژەی هاوبەشی فڕۆکە پێشکەوتووەکانی ئێف – 35 کارا بکرێتەوە کە لە پاش کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ئێس 400 ی ڕووسیا ڕاگیراوە. تورکیا بە ڕاشکاوانە داوایکردووە کە ئەمریکا سزاکانی تایبەت بە دۆسیەی ئێس 400 هەڵبگرێت. بەدەر لەمەش، تورکیا پلانی کڕینی دەیان فڕۆکەی جۆری ئێف – 16 ی بۆ بەهێزکردنی بەرگری ئاسمانیی خۆی هەیە.
ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیاش ئاماژەی بە دژایەتیکردنی ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ و لە لایەن تورکیاوە داوە و ڕایگەیاندووە کە ئەردۆغان دەیەوێت ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و لایەنگرانی پەکەکە لەو دوو وڵاتە دەربکرێن.
ئەگەرچی پێشبینی دەکرێت کە پرۆسەی دەستپێکردنی ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ هێندە کاتی نەوێت بەڵام پەسەندکردنی ئەو داوایە لە لایەن پەرلەمانی وڵاتانی ئەندامەوە ڕەنگە یەک ساڵ کاتی پێویست بێت. هاوکات ڕووسیا بە توندی هەڕەشەی کردووە کە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ کاردانەوەی مۆسکۆی بە دواوە دەبێت. ئەمینداری گشتی ناتۆش داواکەی سوید و فینلەندای بە مێژوویی ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەو دوو وڵاتە نزیکترین هاوبەشەکانی ئەم هاوپەیمانییەن و مسۆگەربوونی داواکەیان دەبێتە هۆی زیاتربوونی ئاسایشی هاوبەشی ناتۆ./.