بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵاخانەیەک لە شاری ئابادانی ئێران کە بە ناوی تاوەری میترۆپۆڵ ناسراوە، ڕووخا و بەو هۆیەوە 3 کەس کوژران و 21 ی دیکەش بریندار بوون، هاوکات چەند کرێکارێکیش چارەنووسیان نادیارە.
بەشی فریاگوزاری خێرای پارێزگای خوزستان ڕایگەیاندووە کە تیمەکانی فریاگوزاری چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
هێشتا لە سەر هۆکاری داڕمانی ئەو باڵاخانەیە زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە./.