بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە مەسقەت پایتەختی عۆمان و لە لایەن هەیسەم بن تارق سوڵتانی ئەم وڵاتەوە بە فەرمی پێشوازیی لێکرا.
ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ عۆمان لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی سوڵتانی نوێ و پێنجەم سەردانی دەرەوەی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسییە لەو کاتەوە سەرۆکایەتی کابینەی سێزدەیەمی ئێرانی لە ئەستۆ گرتووە.
سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی یەک ڕۆژەیە و بڕیارە چەند ڕێکەوتنی هاوکاری هاوبەش لە نێوان ئێران و عۆمان واژۆی لە سەر بکرێت./.