بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لە ڕیاز لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس کۆببێتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری دوو بەرپرسی وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس، ڕایگەیاند کە چاوەڕوان دەکرێت لاوڕۆڤ لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی سعوودیە، ئیمارات، عۆمان، کوێت، بەحرەین و قەتەر لە بارەگای ئەم ئەنجومەنە لە ڕیاز کۆببێتەوە.
دیار نییە کە تەوەری کۆبوونەوەکە چییە بەڵام بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بە شێوازی ئۆنلاین لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا کۆببنەوە.
پێدەچێت قەیرانی ئۆکرانیا و بازاڕی جیهانیی وزە لە گرنگترین تەوەرەکانی ئەو کۆبوونەوە بێت./.