بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی تەقی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وتی کە پەرلەمان هەوڵێکی جیدیی بۆ دەرکردنی هێزەکانی تورکیا دەستپێکردووە.
ناوبراو وتی: ئامانجی ئەندامانی پەرلەمان دەرکردنی هێزەکانی تورکیا لە باکوری عێراق و هەرێمی کوردستانە، بڕیارە کۆبوونەوەی پەرلەمان و حکومەتی عێراقیش بۆ تاوتوێکردنی ئەم پرسە و گرتنەبەری میکانیزمی پێویست بەڕێوە بچێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی: بێدەنگی لە بەرامبەر هێزەکانی تورکیا لە عێراق، هاندەری هاتنی ئەو هێزانە بەروەو قووڵایی زیاتری خاکی عێراق دەبێت، ئەمەش پێشێلکردنی سەروەی عێراق و هەڕەشەیە لە سەر ئاسایشی نیشتمانی و نابێت لە بەرامبەریدا بێدەنگ بین./.