بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەجید نامی وتی کە زۆربەی هەناردەی جلوبەرگی ئێرانیش بۆ وڵاتانی عێراق، ئاسیای ناوەڕاست، ئەفغانستان و وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس بووە.
ناوبراو وتی کە لە ساڵی 1399 ی کۆچی هەتاوی هەناردەی جلوبەرگی ئێران نزیکەی 70 ملیۆن دۆلار بووە کە لە ساڵی 1400 گەیشتووەتە 113 ملیۆن دۆلار.
نامی وتی: ئەوەی بووەتە هۆی گەشەپێدانی کەرتی هەناردەی جلوبەرگ، کێبڕکێی بازاڕی بەرهەمەکانی ئێرانە.
وتیشی کە بەرزبوونەوەی نرخی مادە سەرەتاییەکان و تێچووی وەبەرهێنان بە گرنگترین کێشەی چەند ساڵی ڕابردووی بەردەم چالاکوانانی بواری وەبەرهێنانی جلوبەرگ بووە./.