بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاری ژێرزەوینی کورد عولیا بە زیاتر لە 20 هەزار مەتری چوارگۆشە، بە یەکێک لە دەگمەنترین گوندە ژێر زەوینییەکانی جیهان دادەنرێت. ئەم شوێنە مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئەشکانییەکان دەگەڕێتەوە کە لە گوندی کورد عولیا سەر بە ناحیەی کرۆن لە قەزای تیران و کرۆنی پارێزگای ئەسفەهانە و لە ڕووی ئەمنی و سەربازییەوە بەکار هاتووە. ئەم شارە ژێرزەوینییە 80 دەروازە و 80 بیری ئاوی هەیە و لە قووڵایی 8 مەتری زەویدا درووست کراوە.
ئەم شارە بە یەکێک لە سەرسوڕهێنەرترین شارە ژێرزەوینییەکانی ئێران دادەنرێت کە وەک ئاماژە درا لە گوندی کورد عولیادایە. گوندی کورد عولیا یەکێک لەو گوندانەیە کە دانیشتووانەکەی لە سەردەمی شا عەباسی یەکەمی سەفەوی تا نزیکەی 100 ساڵی ڕابردوو ئەرمەن بوون و بەرە بەرە بوونەتە موسڵمان. لە ئێستادا لەم گوندەدا گۆڕستانێکی ئەرمەنەکان ماوە کە نزیکەی 200 بەردی سەر گۆڕەکانی وەک ئاسەواری نیشتمانی تۆمار کراون. ئەم گوندە لە ڕووی گەشتیارییەوە لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەسفەهان پێگەیەکی باشی هەیە و بە یەکێک لە ئامانجە گەشتیارییەکانی ئەم پارێزگایە دادەنرێت.
مێژووی شاری ژێرزەوینی کورد عولیا بە پێی بەڵگەکانی ئاسەوارناسی، کەشی ناوخۆیی و شێوازی بیناسازی بۆ سەردەمی ئەشکانییەکان دەگەڕێتەوە و نزیکەی 2 هەزار ساڵ مێژووەکەیەتی. لەم شارە ژێرزەوینییەدا بۆ ژیان لە کەشوهەوای ساردی ناوچەکە هەموو شتێک پێشبینی کراوە و لە ڕووی ئەمنی و سەربازییەوە بەکار هاتووە. لەم ساڵانەشدا وەک شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵەکان بەکارهاتووە.
ئەم شارە بە ڕوبەری 20 هەزار مەتری چوارگۆشەیی لە قووڵایی 8 مەتری زەویدا درووست کراوە و 80 دەروازەی لە ئاستی زەویدا هەیە. ئەم بینا مێژووییە کە سێ هەزار سەربازی لە خۆیدا شوێن کردووەتەوە، ژوور و هۆڵ و ڕێڕەوی زۆری هەیە و بەشێک لە بیناکە لە سەر شێوازی شاری ژێرزەوینی ڕۆمای ئیتالیا درووست کراوە. ئەم بینا ژێرزەوینییە دوو نهۆمە و بە قادرمە پێکەوە دەبەسرێنەوە. 80 بیری ئاوی هەیە کە لە قووڵایی 12 تا 18 مەتری زەویدایە و هێشتاش ئاویان هەیە. سەرجەم دەروازەکانی ئەم شارە ژێرزەوینییە بەرەو خۆرهەڵاتە و تەنیا یەک مەتر لێک دوورن و هیچ یەک نابینرێن.
گوندی کورد عولیاش بەدەر لە شاری ژێرزەوینی کە یەکێک لە گەورەترین شارە ژێرزەوینییەکانی ئێرانە، کانیاو، دەریاچەی شاهی، تاڤگەی وەرزی، گۆڕستانی ئەرمەنەکان و خانووە مێژووییەکانی تێدایە، لە باشوریشەوە چیای داڵانکۆ بە یەکێک لە ڕاکێشیگەلی گەشتیاری دادەنرێت و بە دەرمانە گیاییەکانی بووەتە شوێنێکی خوازراوی گەشتیاران و شاخەوانەکان./.