بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێسحاق بریک ژنڕاڵی ڕژێمی زایۆنیستی و سەرۆکی پێشووی کۆمیتەی سکاڵای سەربازەکانی سوپا لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ئەو ڕژێمە، ڕایگەیاند: شکست و لاوازیی ڕوون و ئاشکرا لە نێو یەکە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا بینیوە کە ئەنجامی کەمتەرخەمی و هەڵسووکەوتی سەربازیی هەندێک لە بەرپرسانە.
ناوبراو وتی: بەم دواییانە هەندێک لە یەکە سەربازییەکانم بەسەرکردووەتەوە و کەموکورتی و خاڵی لاوازی زۆرم لە نێو ئەواندا بینیوە، وەک گرنگینەدان بە یاسا و ڕێنماییە سەربازییەکان.
بریک جەختیکردەوە کە لە ئەگەری باشترنەبوونی ئەم دۆخە سەربازییە، سوپای ئیسرائیل پێشڕەوی ناکات و لە هیچ شەڕێکی داهاتووش براوە نابێت.
ئەم ژنڕاڵەی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی پێشتریش لە وتارێکی لە پێگەی عبری زمانی موزاک لایۆ ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەگەری هەر شەڕێکی بەربڵاوی داهاتوو، ڕوبەڕوی خەراپترین سیناریۆ دەبێتەوە./.