بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژەرانی زانکۆی USC بەوە گەیشتوون کە ڕووداوەکانی ترۆماتیک پیری سیستەمی بەرگری خێراتر دەکەن و بە تایبەت مەترسی توشبوون بە بەشێکی زۆر لە نەخۆشییەکان بە تایبەت نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکەن. توێژینەوەکانی ئەوانیش دەتوانێت لە زۆر بواری تەندرووستی بە تایبەت بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و زیانەکانی یارمەتیدەر بێت.
بە زیاتربوونی ڕێژەی کەسانی بەساڵاچوو لە جیهان، تێگەیشتن لە نایەکسانییەکانی تەندرووستیی پەیوەندیدار بە تەمەنەوە بە پێویست دادەنرێت. دکتۆر ئەرک کلۆپاک سەرپەرشتیاری تیمی توێژینەوەی ئەو زانکۆیە سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاندووە کە گۆڕانکارییەکانی هاوپەیوەند بە بەرزبوونەوەی تەمەن لە سیستەمی بەرگری جەستە ڕۆڵی گرنگی لە کەمبوونەوەی تەندرووستی دەبێت. ئەم توێژینەوەیە یارمەتیدەری ڕوونکردنەوەی میکانیزمەکانی کاریگەر لە خێرابوونی پیریی سیستەمی بەرگری جەستە دەبێت.
بەم پێیەش ڕوون بووەتەوە کە بە بەرزبوونەوەی تەمەنی کەسەکان، سیستەمی بەرگری جەستە بە شێوازی سرووشتی بەرەو دابەزین و لاوازبوون دەڕوات.
بەداخەوە کە پیربوونی سیستەمی بەرگری جەستە نەک تەنیا لە گەشەی شێرپەنجە ڕۆڵی هەیە بەڵکوو لە گەڵ نەخۆشییەکانی دڵ، دابەزینی ئاستی کاریگەریی ڤاکسێنەکان و پیری سیستەمی کۆئەندامەکانیش پەیوەندیی هەیە. توێژەران هەوڵی ئەوەیان داوە بگەنە پەیوەندیی نێوان دڵەڕاوکێ و سترێسی هەمیشەیی و دابەزینی کارامەیی سیستەمی بەرگری جەستە.
ئەوان داتاکانی توێژینەوەی تەندرووستی و خانەنشینی زانکۆی میشیگانیان سەبارەت بە دۆخی ئابوری، ئاسوودەیی، ڕەوشی خێزانی و شێوازی پاڵپشتیکردنیان لە لایەن حکومەت یان کەرتی تایبەتەوە بە تایبەت لە ئەمریکییە بەتەمەنەکاندا تاوتوێ کرد.
توێژەران بۆ تاوتوێکردنی کاریگەری بەرکەوتنی شێوازە جۆربەجۆرەکانی سترێسی کۆمەڵایەتی، وەڵامەکانی نموونەیەکی نیشتمانی زیاتر لە 5700 کەسی تەمەن سەروی 50 ساڵیان تاوتوێ کرد. بەشداربووان لەو توێژینەوەدا وەڵامی چەندین پرسیاریان دایەوە کە بۆ دیاریکردنی ڕێژەی کاریگەریی ئەو ڕووداوانە بووە دەبنە هۆکاری سترێس و دڵەڕاوکێ.
ئەوان هەروەها نموونەکانی خوێنی بەشداربووانیان لە ڕێگای فلۆسیتۆمترییەوە تاقیکردەوە، وەک چۆن کە چاوەڕوان دەکرا، ئەوانەی کە ئاستی باڵای سترێسیان هەبووە، پرۆفایلەکانی بەرگری کۆنتریان هەبوو بە ڕێژەیەکی کەمتر لە فاکتۆرەکانی نوێی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی.
دکتۆر کلۆپاک ڕایگەیاندووە کە هەندێک ڕووداو کە دەبنە هۆکاری سترێس وەک جگەرەکێشان، خواردنی مادە کحولییەکان و …. وەک خۆیان دەمێننەوە و کۆنتڕۆڵکردنیان ڕەنگە ئەستەم بێت.
توێژەران ڕایانگەیاندووە کە باشتربوونی سیستەمی خۆراکی و وەرزش لە نێو کەسانی بەساڵاچوو ڕەنگە یارمەتیدەر و قەرەبووکەرەوەی پیریی سیستەمی بەرگری جەستە هاوپەیوەند لە گەڵ سترێس بێت./.