بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنکەرە، وتی کە دڵنیاین تورکیا هیچ کات لە پاڵپشتیکردنی فەڵەستین و ئازادکردنی قودس و مزگەوتی ئەقسا دوور نەکەوتووەتەوە و ئەم هەڵوێستەی تورکیا جێی گرنگی ئێمەیە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: بەڵام ئێمە بە هەستیارییەوە لە جموجوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەڕوانین و ئەوەی کە پێی نابێتە هەر شوێنێک، هۆکاری قەیران و ئاڵۆزی بووە، ئەم هەستیاری و تێبینییەمان بە ڕاشکاوانە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا باس کردووە./.