بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەنگاوێکی بێ ئەنجامدا بڕیارە سەردانی سعوودیە بکات و لە گەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس کۆببێتەوە.
ئەما ئشفۆرد ئەندامی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا لە نووسینێکدا کە لە ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە پاش چەندین مانگ، کۆشکی سپی ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە سەردانەکەی جۆبایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سعوودیەش لە خۆ دەگرێت، ئەمەش پێچەوانەی بەڵێنەکانی بایدنە لە سەردەمی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان، هەروەها ڕاپۆرتەکانیش ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەمریکا لە واژۆکردنی ڕێکەوتنێکی ئەمنی نوێ لە گەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی نزیک بووەتەوە.
ئەڵبەت سعوودیە بە هۆی وەبەرهێنانی نەوت و ڕۆڵی لە ئابوریی جیهانی لە پێگەیەکدایە کە ئەمریکا ناتوانێت و نابێت پەیوەندییەکانی بە تەواوی لە گەڵ ئەم وڵاتە ڕابگرێت.
کێشەکە لەوەدایە کە بوونی ئەم پەیوەندییە بەم پلانەی بایدنەوە یارمەتیدەرێکی ئەوتۆی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە نابێت و واشنتن ڕوبەڕوی بەڵێنی زیاتر و نوێ دەکاتەوە.
باشترین دەرفەت، هاندانی سعوودیەیە بۆ زیاترکردنی ڕێژەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، هەروەها پێشنیاری ئەوەش کراوە کە سەردانەکەی بایدن جوڵەیەک بە ڕێکەوتنی ئابراهام بدات و ڕەنگە بگاتە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سعوودیە و ئیسرائیل و ئەوەش دەستەبەر بکات کە وڵاتانی ناوچەکە بەرەیەکی کاریگەرتر لە بەرامبەر ئێران پێک بێنن.
سەرەڕای ئەمەش، هەر دوو گۆڕانکارییەکە، پێشتر بە بێ دەستێوەردانی ئەمریکا لە جێبەجێکردندا بوون. نوێترین بەرزبوونەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوت کە ڕیکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت لە 2 ی حوزەیران ڕەزامەندیی لە سەر دەربڕی و بووە هۆی خێراتربوونی پلانە پەیوەندیدارەکان و پێشبینی دەکرێت کە تەنیا نزیکەی 200 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا زیاتر ڕەوانەی بازاڕ بکات.
گۆڕینی سیاسەتی بایدن بێگومان پەیوەندی بە نرخی گازی ناوخۆییەوە هەیە، سەرەڕای ئەمەش، ئەم تێڕوانینە هێندە یارمەتیدەری بازاڕی وزە نابێت و لە بەرامبەردا تێچووی ستراتیژیی بەرچاوی بەردەکەوێت.
بەڵام ڕێگاچارەی دیکەش بوونی هەیە. لە ئاکامدا، چارەسەرکردنی کێشەی گەڕانەوەی دووبارەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکیی ئێران کە دەگاتە هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان لە دژی ئەم وڵاتە و دەتوانێت ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بخاتە بازاڕەوە، بە پێی ئاسۆی بەردەم کەرتی نەوتی ئێران، ئەم ڕێژەش دەتوانێت زیاتر ببێت. ئەوەی کە ڕێگری لەم ڕێکەوتنە دەکات بۆچوونی بایدنە بۆ مانەوەی ناوی سوپای پاسداران لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەزارەتی دەرەوە، جێبەجێکردنی ئەم کارەش بۆ کۆنگرێس هێندە خوازراو نییە، ئەگەرچی کە بوونی وەها بڕیارێک کاریگەرییەکی بچووک لە سەر چالاکییەکانی سوپا دادەنێت.
زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی، سوودی بۆ سیاسەتی دەرەوە بە دواوە دەبێت. گرنگتر لە هەمووش، ڕێگرییە لە ئەگەری شەڕی ئێران و هاوبەشەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو کێبڕکێ سەربازییەی کە لە ناوچەکە پێشبینی دەکرێت. لە ئاکامدا دەتوانین بڵێین کە سیاسەتی زیاترکردنی هاوکارییەکان و پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس، سیاسەتێکی هێندە شارەزایانە نییە و تەنیا قومارێکە بۆ باشترکردنی نرخی نەوت./.