بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەندامانی پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستی، ئەمڕۆ پێنج شەممە 30 ی حوزەیران، دەنگیان بە هەڵوەشانەوەی پەرلمان دا.
ئەندامانی پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها ڕێکەوتوون لە سەر ئەوەی کە یائیر لاپید وەک سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئەو ڕژێمە دەست بەکار ببێت.
ڕۆژی یەکەمی مانگی تشرینی یەکەم وەک کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین دیاری کراوە.
نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی دەست لە کار کێشراوی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەم ڕژێمەدا کاندید نابێت.
بەمەش ئەمڕۆ بیست و چوارەمین خولی پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستی بە فەرمی هەڵوەشایەوە و تەل ئەبیب بەرەو پێنجەمین هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ماوەی سێ ساڵ و نیوی ڕابردوو هەنگاو دەنێت./.