بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕایگەیاندووە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی 19 ی تەمموز سەردانی تاران دەکات.
ڕۆژنامەی حوڕییەت بە هەمان شێوە هەواڵەکەی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی ئەردۆغان یەک ڕۆژە دەبێت.
هێشتا وردەکاری زیاتری ئەم سەردانە بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ناوبراو لە تاران وێڕای چاوپێکەوتنی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، سەبارەت بە هاوکارییە دووقۆڵییەکان و تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان وتووێژ بکات./.