بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی 13 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ئاشکرای کرد کە پاش گەشتی درۆنەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە سەر کێڵگەی گازیی کاریش، بەرپرسانی ئەمنیی تەل ئەبیب بە هۆی ترسیان لە زیاتربوونی چالاکی درۆنەکان، کۆبوونەوەیەکی نهێنییان هەبووە.
ئەو کەناڵە ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب دەیەوێت تێڕوانینی خۆی وا زاڵ بکات کە درۆنەکانی حزبوڵڵا تەنیا هەڕەشە لە سەر ئاسایشی زایۆنیستەکان نییە و بوونەتە هەڕەشەیەکی جیهانی.
میدیاکانی زایۆنیستی وێڕای پێناسەکردنی کۆبوونەوەکە بە کۆبوونەوەیەکی تەواو نهێنی، ڕایانگەیاندووە کە کارین حەرار وەزیری وزەی ڕژێمی زایۆنیستی ئەم کۆبوونەوەی بەڕێوەبردووە، بەدە لەمەش سەرجەم دامەزراوە ئەمنییەکانی وەک مۆساد و شاباک، سوپای ڕژێم و بەرپرسانی میدیایی تێدا بەشدار بووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی میدیا عبری زمانەکان، بەرپرسانی تەل ئەبیب لەو کۆبوونەوەدا ئامادەیی خۆیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی درۆنەکانی حزبوڵڵا دەربڕیوە.
شەممەی ڕابردوو حزبوڵڵای لوبنان چالاکییەکی درۆنەکانی خۆیی لە نزیک کێڵگەی گازی کێشە لە سەری لە گەڵ تەل ئەبیب ڕاگەیاند و جەختیکردەوە کە سێ درۆنی حزبوڵڵا چالاکییەکەی خۆیان سەرکەوتووانە ئەنجام داوە./.