بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە گەل و حکومەتی ئەو وڵاتە، وتی کە پەیوەندی و ڕاوێژی بەردەوامی بەرپرسانی هەر دوو وڵات هاندەری جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە هاوبەشەکان دەبێت.
میری قەتەریش لەو وتووێژەدا ڕەزامەندی خۆیی لە سەر گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و دەوحە دەربڕی.
هەر دوو سەرۆک هیوایان خواست کە بە بەرەکەتی جەژنی پیرۆزی قوربان، خێر و نێعمەتی خودای گەورە ببەخشرێتە گەلانی ئێران و قەتەر./.