بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی مادە خۆراکییەکان و ژمارەی برسییەکان لە جیهان هۆشدارییدا.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی برسێتی دەبن زیاتر دەبێت و نرخی مادە خۆراکییەکانیش گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی دەیەی ڕابردوو.
گۆترێش لە درێژەدا ڕایگەیاند کە تەنیا لە ڕێگای هەوڵێکی هاوبەشی جیهانییەوە دەتوانین ڕوبەڕوی ئەم دیاردە ببینەوە و دەبێت بۆ ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤەکان لە ئێستاوە هەوڵەکانمان دەست پێبکەین.
وڵاتانی ڕۆژئاوا بەردەوام ڕووسیا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە ڕێگری لە هەناردەی دانەوێڵەکانی ئۆکرانیا دەکات، لە بەرامبەردا مۆسکۆش ڕایگەیاندووە کە ئۆکرانیا لە ئەگەری پاککردنەوەی بەندەرەکانی لە مین دەتوانێت گەنم و دانەوێڵەکانی دیکەی هەناردە بکات./.