بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەمتان عامرە وەزیری دەرەوەی جەزایر لە سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق لە گەڵ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبووە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند پەیامێکی نووسراوی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیی گەیاندووەتە بەشار ئەسەد.
ناوبراو وتی کە لە هەلومەرجی ئێستادا بوونی هاوئاهەنگی نێوان سوریا و جەزایر بە پێویست دادەنرێت.
عامرە وتی کە سوریا شوێنی لە دڵی ئێمەدایە و کەشێکی ئەرێنی لە سەر گەڕانەوەی ئەم وڵاتە بۆ کۆمکاری عەرەبی دەبینرێت.
وتیشی کە نەبوونی سوریا لە کۆمکاری عەرەبی، بۆشاییەکی گەورەیە و زیان بە چالاکی هاوبەشی عەرەبی دەگەێنێت./.